کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیشامپ لیستی كۆتایی هەڵبژاردەكەی بۆ مۆندیال ئاشكراكرد

.

01:31 PM - 19/05/2018


دیدێی دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لیستی كۆتایی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بۆ مۆندیالی 2018روسیا راگەیاند و چەند ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەكەشی دوورخستۆتەوە  لەگرنگترین یاریزانە دوورخراوەكانیش هەریەك ئەدریان رابیۆی یاریزانی پاریس سان جێرمان و دیمیتری پایێتی یاریزانی مارسیلیا و ئەلیكسەندەر لاكازیتی هێرشبەری ئارسناڵ و ویسام بن یەدەری یاریزانی سیڤیلیە و كینگسلی كومانی یاریزانی بایرن میونشی ئەڵمانی دەبینرێت  یاریزانە بانگهێشتركاوەكانیش ئەمانەن  گۆڵچیی : هۆگۆ لۆریس و ئەلفۆنس ئاریۆلا و ستیڤ مانداندا   لەهێڵی بەرگریش : ساموێل ئۆمتیتی و بینیامین باڤار و بینیامین مێندی و عادل رامی و كیم بیبی و جیبریل سیدیبی و رافییل ڤاران و لۆكاس هێرناندێز دەبینرێت  لەهێڵی ناوەراست هەریەك نگۆلۆ كانتی و بلیز ماتویدی و پۆڵ پۆگبا و تۆماس لیمار و كۆرینیتن تۆلیسۆ و ستیڤن نزۆنزی بانهێشت كردووە  لەهێڵی هێرشبردنیش ناوی هەریەك لە نەبیل فەقیر و ئۆلیڤێ جیرۆ و ئەنتوان گریزمان و عوسمان دیمبیلی و كیلیان مباپێی و فلۆریان تۆڤان دەبینرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە