کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چارەنوسی بالۆتێللی بەنادیاری ماوەتەوە

.

01:23 PM - 19/05/2018


ماریۆ بالۆتێللی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی نیسی فەرەنسیی سەبارەت بە داهاتووی لێدوان دەدات و دووپاتی دەكاتەوە كە هیچ شتێك لەبارەی چارەنووسیەوە نازانێت  ئەو هێرشبەرە ئیتاڵیە لە لێدوانێكیدا كە پێگەی ئەلیكترۆنی كاڵچۆ نیوز 24بڵاویكردۆتەوە  ووتی : هەست و سۆزم باوەڕپێنەكراوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی پێدەچێت دوایاری خۆم لە یاریگای ئەلینز ریڤێرا ئەنجام بدەم بەڵام نازانم لەسەرەتای وەرزی داهاتوو چی روودەدات  شایەنی باسە ناوی بالۆتێللی لە ماوەی رابردوودا گرێدرابوو بە پەیوەندیكردن بە هەریەك لە یانەكانی رۆمای ئیتاڵی و بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و مارسیلیای فەرەنسی  بالۆتێللی لەم وەرزەدا لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتیەكاندا بەشداری 37 یاری كرد و توانی 26 گۆڵیش تۆمار بكات
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە