کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەو كەم ئەندامانە قەرەبوو دەكرێنەوە كەمووچە زیادكراوەكانیان وەرنەگرتووە

.

08:35 PM - 17/05/2018

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕونكردنەوە لەبارەی موچەی كەمئەندامان و چاودێریی خێزان دەدات و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش تەئكیددەكاتەوە، هەر كەمئەندامێك لەمانگی ڕابردودا لەبری 120 هەزار 90 هەزار دیناری پێدرابێت، ئەوا لەگەڵ پارەی ئەم مانگەدا قەرەبودەكرێتەوە.
لەوبارەیەشەوە  (هەمزە مەغدید) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لەوەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بە تۆری هەواڵی سلیمانی ڕاگەیاند: زیادكردنی موچەی كەمئەندامان لە90 هەزار دینارەوە بۆ 120 هەزار دینار بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەو لەگەڵ موچەی مانگی ڕابردودا جێبەجێكراوە.
وتیشی: هەر كەمئەندامێك موچەی مانگی ڕابردوی هەر 90 هەزار دینار بوەو بۆیان زیادنەكراوە بۆ 120 هەزار دینار دەتوانێت سەردانیان بكەن بۆ ئەوەی كاری پێویستیان بۆ ئەنجامبدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد كە بڕیاری زیادكردنی موچەی كەمئەندامان بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە، ئەگەر مانگی ڕابردوو ئەو زیادكردنە بۆ موچەكەیان نەكرابوو، ئەوا لەگەڵ موچەی مانگی سێی كەمئەنداماندا قەرەبوو دەكرێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە