کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی سوتەمەنی و بەنزین بەرزدەبێتەوە

.

08:34 PM - 17/05/2018

بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوتی جیهانی و  هاوردەكردنی بەرهەمەكەی  لەدەرەوە نرخی بەنزین لە وێستگەكانی سوتەمەنی هەرێم رووی لەبەرزبونەوەكردوەو بۆ هەر لیترێك 25 دینار زیادیكردوە .
سەبارەت بە گرانبوونی نرخی بەنزینیش  سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند: لە رێگەی لیژنە تایبەتەكانیانەوە بەدواداچونیان بۆ گرانبوونی نرخی بەنزین كردوەو بۆیان دەركەوتووە كە ب ۆهەر لیترێك (25) دیناری چۆتەسەر.
وتیشی:  بەزبونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بەنرخی جیهانی نەوت و بۆرسەی جیهانیەوە هەیەو لەبەرئەوەی بەنزینیش لەدەرەوە هاوردە دەكرێت و بازاڕی ئازادە، ناتوانین هیچ فشارێك بكەین بۆ ئەوەی نرخەكەی دابەزێت.
ئاشكراشیكرد كە لەرابردوودا باس لەوە كراوە بۆ چارەسەری ئەو گرفتە بتونرێت
لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بەنزین رەوانە بكرێت و  ئەگەر ئەوكارەش  بكرێت كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەكەی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە