کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەبازگەی تاسڵوجە پەردە لەسەر وێنەی پۆلێك شەهید لادرا

.

04:37 PM - 11/05/2018



لەبازگەی تاسڵوجە پەردە لەسەر وێنەی پۆلێك شەهید لادرا كەگیانی خۆیان كردە قوربانی پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان.
لە رێوەرەسمێكدا بەئامادەبوونی كەسوكاری شەهیدان و ژماریەك لە كادرانی یەكێتی لەنزیك بازگەی تاسڵوجە پەردە لەسەر وێنەی شەهیدان ( باقی سادق حەسەن هەنجیرەی  - تاریق خدر هەیاسی  -شێخ خالید شێخ حسێن گەرگەری -شێخ سەمەد ئیسماعیل گەرگەری) لادرا، كەهەریەك لەو شەهیدانە لەدووكاتی جیاوازدا گیانی خۆیان كردوەتە قوربانی پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان، لەمیانەی رێورەسمەكەشدا وتاری بنەماڵەی شەهیدا خوێندرایەوە و لێپرسراوی كۆمیتەی بازیانیش ڕۆڵی شەهیدان و بنەماڵەكەیانی لەبزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گەلی كورد بەرزنرخاند.

Z-zOPQSO2YU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە