کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەگوندێكی حەسەكە یەپەگە زرێپۆشێكی بۆمبڕێژكراوی داعش دەتەقێنێتەوە

.

02:11 PM - 04/08/2015

لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان هێزەكانی یەپەگە زرێپۆشێكی بۆمبڕێژكراوی داعش دەتەقێننەوە. ئاژانسی فوڕاتنیوزی نزیك لە پەكەكە بڵاویكردەوە:یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەرۆژهەڵاتی حەسەكە زرێپۆشێكی بۆمبڕێژكراوی داعشیان تەقاندۆتەوە. ئەو ئاژانسە ئەوەشی خستۆتەڕوو: تیرۆریستانی داعش ویستویانە ئەو زرێپۆشە بۆمبڕێژكراوە لە گوندی رجمانی رۆژهەڵاتی حەسەكە بە بنكەیەكی پشكنینی یەپەگەدا بتەقێننەوە، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانەوە زرێپۆشەكە تەقێندراوەتەوە، بەڵام نەزانراوە چەند چەكداری خۆكوژی داعش لەناو زرێپۆشەكەدا بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە