کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەتیە: ئەمریكا وڵاتانی عەرەبی بەناوەڕۆكی ڕێككەوتنی ئێران و وڵاتانی 5 +1 ڕازیكرد

.

01:16 PM - 04/08/2015

ئەمریكا وڵاتانی عەرەبی بەناوەڕۆكی ڕێككەوتنی ئێران و وڵاتانی 5 كۆ یەك ڕازیكرد. خالید عەتیە وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند: ڕێككەوتنی ئێران و خۆرئاوا باشترین بژاردەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكە، ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی قەتەری لەدوای كۆبوونەوەی هات لەگەڵ جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە بۆ دڵنیاییدان بە وڵاتانی كەنداو لەبارەی رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران و خۆرئاوا و ڕەواندنەوەی ترس و دوو دڵی ئەو وڵاتانە سەبارەت بەناوەڕۆكی ڕێكەوتنەكە سەردانی ئەو وڵاتەی كرد و لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو كۆبۆوە، بەپێی زانیارییەكانیش لەكۆبوونەوەكەدا وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری پشتیوانی تەواویان بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی 5 كۆ یەك دەربڕیووە و لەبەرامبەریشدا ئەمریكا لەجەنگی دژ بەتیرۆردا بە پێدانی چەك و زانیاری هەواڵگری هاوكاری و وڵاتانی عەرەبی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە