کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەهەپە: كۆتایی پێهاتنی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا خراپ بوو

.

01:11 PM - 04/08/2015

جێگری سەرۆكی جەهەپە رایدەگەیەنێت: كۆتاییهاتنی قۆناغی چارەسەری بۆ توركیا خراپ بوو، ئومێدەوارن قۆناغەكە كۆتایی پێ نەیەت. وەلی ئاگبابا جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی رایگەیاند: كۆتایی پێهاتنی قۆناغەكە بەو شێوەیە بۆ توركیا خراپ بوو، ئومێدەوارن قۆناغەكە كۆتایی پێ نەیەت. وتیشی: پێویستە لە توركیادا دژی هیچ شتێك دووبارە چەك بەكار نەهێنرێتەوە بەڵكو رۆژانێك بەدی بێت كە سیاسەت قسەی تێدا بكات و پێویستە هەمووان لەو بارەیەوە هەوڵەكانیان بخەنەگەڕ و توركیا دووبارە نەگەڕێنەوە بۆ رابردوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە