.
01:06 PM - 04/08/2015
لەمیانی بەڕێوەچوونی یارییەكی تۆپی پێدا لە سلڤادۆر, چەكدارێك تەقەی لە یاریزانانی تیپێك كرد و ژمارەیەك یاریزان گیانیان لەدەستدا.
سایتی سپوتنیكی رووسی لەزاری سەرچاوەیەكی پۆلیس بڵاویكردەوە: لەماوەی بەڕێوەچوونی یارییەكی تۆپی پێ لە شاری دیلگادۆی سلڤادۆر, چەند یاریزانێك لە هەمان تیم لەلایەن چەكدارێكەوە تەقەیان لێكرا و بەو هۆیەشەوە 5 یاریزان گیانیان لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بە سەختی برینداربوو, ڕاشیگەیاند: تۆمەتبارەكە هەڵاتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە