کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەپەگە كوژرانی 47 تیرۆریست و شەهیدبوونی 7 شەڕڤانی لەشارۆچكەی سررین راگەیاند

.

12:54 PM - 04/08/2015

یەپەگە كوژرانی دەیان تیرۆریستی لە شارۆچكەی سررین لەرۆژئاوای كوردستان راگەیاند. ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بڵاویكردەوە: لە هێرشێكی یەپەگە بۆ سەر مۆڵگەیەكی تیرۆرستانی داعش لە باشوری شارۆچكەی سررین 47 تیرۆریست كوژران، یەپەگە ئەوەشی خستۆتەڕوو: تیرۆریستانی داعش بەنیازبوون هێرش بكەنە سەر بناری چیای قەزوان، بەڵام رووبەڕووی وەڵامی توندی شەڕڤانانی یەپەگە بوونەتەوە و لە شەڕوپێكدادانەكەدا ژمارەیەك تیرۆریست كوژران و لاشەی پێنج تیرۆریستیش كەوتونەتە دەست شەڕڤانان. یەپەگە راشیگەیاندووە: لەو دوو چالاكیەدا 7 شەڕڤانی یەپەگە شەهیدبوون و پێشڕەوییەكان لە باشوری شارۆچكەی سررین بەردەوامن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە