کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە دوو رۆژی رابردوودا 100 دۆنم زەوی لەسنوری سلێمانی سوتاوە

.

11:50 AM - 04/08/2015

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 100 دۆنم زەوی لەسنوری پارێزگای سلێمانی سوتاوە و بەشێك لەسەر پێچیكارانیش دەستگیركراون. عەقید هێمن كەمەرخان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند: لەسنوری قەزای قەرەداغ و بەهۆكارێكی نادیار ئاگرێك كەوتەوە دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ و گوندنشینەكان توانیان كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن و بەهۆی ئاگرەكەوە ڕوبەری نزیكەی 100  سەد دۆنم پوش و پاوان سوتان و زیان بە ژینگەی ناوچەكە گەیشت، ئاماژەی بەوەشكرد: لەماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستانی سیروان توانیویانە 2 سەرپێچیكار دەستگیر بكەن كە ژمارەیەك باڵندەی كێویان ڕاوكردبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە