.
11:40 AM - 04/08/2015
بۆری گواستنەوەی غازی نێوان توركیا و ئازەربایجان تەقێندرایەوە. ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردەوە: بۆری گواستنەوەی غازی سروشتی باكۆ- تبلیسی لە شاری ئەرزڕوم تەقێندرایەوە و بەهۆیەوە گواستنەوەی غاز لەڕێگەی ئەو بۆریەوە دەوەستێت. لەو بارەیەوە گونای ئۆزدەمیر پارێزگاری قارس رایگەیاند: تەقینەوەكە لە ناو دارستانێكدا روویداوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە، وتیشی: دەنگی ئەو غازەی بەهۆی تەقینەوەكە لە بۆریەكەوە دەرچووە لە دووری٢٠ كیلۆمەترەوە بیستراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە