کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەكەكە كوژرانی 50 سەربازی توركیای رادەگەیەنێت

.

11:01 AM - 04/08/2015

لەوەڵامی هێرشەكەی زارگەلی پەكەكە 50 سەربازی سوپای توركیا دەكوژێن. باڵی سەربازی پارتی كرێكارانی كوردستان ( هەپەگە) بڵاویكردەوە: لەپاش هێرشەكەی گوندی زارگەلی كە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی، گەریلاكانیان ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان لەدژی سەربازگەكانی سوپای توركیا دەستپێكردووە و زیاتر لە 50 سەربازیان لێ كوشتوون و دەیانی تریشیان بریندار كردووە. هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە: هێرشەكانیان سەربازگەی كارابۆلای ناوچەی بایەزیدیان كردوەتە ئامانج و جگە لەزیانە گیانیەكان بەشێكی زۆری كەرەستە سەربازییەكانی سەربازگەكەیان تەقاندۆتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە