کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جەهەپە: كۆتایی پێهێنانی پرۆسەكە بەم شێوەیە بۆ توركیا خراپە

.

08:20 PM - 03/08/2015

جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە دەڵێت: كۆتایی پێهێنانی قۆناغی ئاشتی بەم شێوەیە بۆ توركیا خراپە ، ئومێدەواریشین قۆناغەكە كۆتایی پێنەیەت. سەبارەت بە قۆناغی چارەسەری وەلی ئاغبابا جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە رایگەیاند: ناوی هەرچییەكی لێ دەنێن گرنگ نییە پرۆسەی ئاشتییە یان (قۆناغی چارەسەری) كۆتایی هاتنی پرۆسەكە بەو شێوەیە بۆ توركیا خراپ بوو، ئومێدەواریشین كۆتایی پێنەیەت. جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە راشیگەیاند: پێویستە لە توركیادا دژی هیچ شتێك دووبارە چەك بەكارنەهێندرێتەوە و لەو پێناوەشدا سەرجەم هەوڵەكان یەكبخرێت، چونكە لەئێستادا توركیا لەبارودۆخێكی زۆر هەستیاردایە.   هاوكات سەبارەت بە بەردەوامی كۆبوونەوەكانی نێوان وەفدی ئاك پارتی و جەهەپە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی، وەلی ئاغبابا ئاماژەی بەو مەرجە 14 خاڵیەی پارتەكەی كرد  كە پێشتر خستبویانە روو، راشیگەیاند: پێدەچێت ئەو هاوپەیمانێتییە لەگەڵ روونكردنەوەكانی سەرۆك كۆماردا سەخت بێت چونكە ئەردۆگان زۆر خوازیاری هاوپەیمانێتی نییە و بیر لە هەڵبژاردن دەكاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە