کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق: بەرپرسانی‌ عیراق دژی‌ كەمكردنەوەی‌ موچەكانیانن

.

07:58 PM - 03/08/2015

سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق رایگەیاند: بەرپرسانی‌ عیراق دژی‌ كەمكردنەوەی‌ موچەكانیانن‌ و رازیش نابن هاوشێوەی‌ هاوڵاتیانی ئاسایی بژین. حەیدەر عەبادی‌، سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق لەكاتی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە كۆنگرەی‌ پێكەوەژیانی‌ گەنجاندا‌ رایگەیاند: دوای‌ بڕیاری‌ كەمكردنەوەی‌ موچەی‌ بەرپرس‌ و پلە باڵاكان، بەرپرسان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بەكەمكردنەوەی‌ موچەكانیان دەربریوە، هاوكات دژی‌ ئەوەشن، هاوشێوەی‌ هاوڵاتیانی‌ عیراق لەپێدانی‌ كارەبای نیشتیمانیدا بخرێنە ناو خشتەی‌ دابەشكردنی‌ كارەباوە. وتیشی: پێویستە مەبدەئی (ئەمەت لەكوێ هێنا) بۆ هەمووان پەیڕەو بكرێت و بەهێز بكرێت و دەستەی‌ نەزاهە، تیمی‌ تایبەت بەلێكۆڵینەوە لە سامانی‌ بەرپرسان پێكبهێنێت.
 عەبادی ئاماژەی‌ بەوەشكرد: هەر هەنگاوێك بۆ چاكسازی‌ بنرێت، رێگریی‌ لێدەكرێت‌ و كار بۆ شكستپێهێنانی‌ دەكرێت، هەنگاوی‌ كەمكردنەوەی‌ مووچە‌ و كارەبا، لەلایەن بەرپرسانی‌ عیراقەوە دژایەتی دەكرێت و رەتیان كردەوە، پابەندی‌ ئەو بڕیارە بن بەڵام حكومەت سورە لەسەر جێبەجێكردنی ئەو بریارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە