کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

غازی سروشتی

.

07:45 PM - 03/08/2015

ئێران لە كۆتایی مانگی ئابدا دەست بەهەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ عیراق دەكات‌و لە قۆناغی یەكەمیشدا رۆژانە 5 ملیۆن مەتر سێجا بۆ عیراق دەنێرێت.
ماڵپەڕی (پرێس تی ڤی) لەزاری (رەزا غەریبی) كە بەرپرسێكی كەرتی نەوتی ئێرانە بڵاویكردۆتەوە، ئەو بۆریەی كە غازی سروشتی ئێران بۆ عیراق دەگوازێتەوە لە كۆتایی ئەم مانگەدا دەخرێتەكار‌و پێدەچێت لە 22ی ئابەوە بەو بۆریەدا غازی سروشتی رەوانەی عیراق بكرێت. وتیشی، كاری تێست كردن‌و تاقیكردنەوە بۆ 100 كیلۆمەتری بۆریەكە خەریكە كۆتایی دێت‌و لەماوەی 20 رۆژی دیكەشدا بۆریەكە ئامادە دەبێت، بۆ ئەوەی غازی سروشتی لێوە رەوانەی عیراق بكرێت. وەك ئەو بەرپرسەی ئێران ئاماژەی بۆ كردوە، لە قۆناغی یەكەمدا رۆژانە 5 ملیۆن مەتر سێجا غازی سروشتی رەوانەی عیراق دەكرێت، ئەو بڕە غازەش دوای تەواوكردنی بەشی دووەمی راكێشانی بۆریەكان، زیاد دەكرێت بۆ 25 ملیۆن مەتر سێجا لە غازی سروشتی، كە پێدەچێت تەواوكردنی ئەو بەشەی پڕۆژەكە بگاتە مانگی ئاداری ساڵی 2016.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە