کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

گەندەڵی لە عیراق

.

07:42 PM - 03/08/2015

بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، نوری مالیكی لەماوەی 10 ساڵدا نزیكەی‌ یەك ترلیۆن دۆلاری بەفیڕۆ داوە‌و  بەهیچ شێوەیەكیش حساباتی‌ كۆتایی ئەو پارانە بوونی‌ نییە، بۆ ئەوەی‌  بزانرێت چۆن‌و لەچیدا خەرج كراون. بەها ئەعرەجی‌، جێگری‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق بۆ كاروباری‌ وزە بەرۆژنامەی (شرق الاوست)ی راگەیاندوە، لەگەڵ دروستبوونی‌ ئەو خۆپیشاندانانەی‌ دژ بە حكومەت و خراپی‌ خزمەتگوزارییەكان دەكرێت، پێویستە خاڵ بخەینە سەر پیتەكان‌و راستیەكان بوترێن، كە حكومەتەكانی‌ پێشوو بێ‌ ستراتیژ بوون لەڕووی دابینكردنی كارەبا‌و وزەوە‌، چ لە رووی‌ دانانی‌ وێستگەكانەوە یان لە جۆری‌ وێستگەكان و گواستنەوەی‌ تەزوی‌ كارەبا و دابەشكردنی‌ لەسەر ئاستی‌ وەبەرهێنان، كە حكومەتی‌ نوری‌ مالیكی بۆ ماوەی‌ 8 ساڵ باوەڕی‌ بەو ستراتیژییەتە نەبووە‌و ئێستا ئێمە لە چەند پارێزگایەك كاری‌ لەسەر دەكەین. ئەو جێگرەی حەیدەر عەبادی تەئكیدیشی كردەوە كە، نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق نزیكەی‌ یەك ترلیۆن دۆلاری‌ بەفێڕۆداوە كە 800 ملیار دۆلاری بریتیە لە بودجەی ساڵانی 2004 تاوەكو 2014، هەروەها 200 ملیار دۆلارەكەی دیكەش بریتیە لەو كۆمەك‌و یارمەتیانەی كە دراونەتە عیراق‌و ناشزانرێت چۆن خەرجكراوە. وتیشی، بەهیچ شێوەیەك حساباتی‌ كۆتایی ئەو پارانە بوونی‌ نییە بۆ ئەوەی‌  بزانرێت چۆن ئەو پارانە خەرج كراون، لەسەر ئەرزیش هیچ دەسكەوتێك بەدی ناكرێت بۆ ئەوەی‌ ئێمە بڵێین پارە لەو پرۆژانە خەرج كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە