کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دانانی باج لەسەر كارت

.

07:35 PM - 03/08/2015

سەرۆكی لیژنەی دارایی‌و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بەزیادكردنی نرخی كارتی مۆبایل دەڵێت: پێویستە بەشێكی زۆری ئەو باجەی خراوەتەسەر كارتی مۆبایل كۆمپانیاكان بیدەن. د.عزەت سابر دەشڵێت، پێویستە حكومەتی عیراق لە سەدا 20ی ئەو باجەی كە دەیخاتە سەر نرخی كارتی مۆبایل، بەشێكی زۆری لە خاوەنی كۆمپانیاكانی وەربگرێت، چونكە ئەگەر كۆمپانیاكان ئەو باجە بخەنەسەر نرخی كارتی مۆبایل، ئەوكات بەتەنها باجەكە بەكارهێنەران دەیدەن. سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان داواشی لە حكومەتی فیدراڵی‌و هەرێمی كوردستان كرد بۆ ئەو مەبەستە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەرو كارێك بكەن بەشێكی زۆری باجەكە كۆمپانیاكانی بواری گەیاندن بیدەن. بەپێی یاسای بودجەی ئەمساڵی عیراق، بڕیاردراوە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە، باج بخرێتەسەر هەندێ شمەك، یەكێك لەوانەش دانانی باجە بەڕێژەی لەسەدا 20 لەسەر كارتی مۆبایل‌و ئینتەرنێت، بەبڕیاری وەزارەتی دارایی عیراقیش وەرگرتنی ئەو باجە لەسەرەتای مانگی ئابەوە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەوهۆیەشەوە نرخی كارتێكی 10 هەزار دیناری پەیوەندیكردن، بووە بە 12 هەزار دینار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە