کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تۆڕی هاوڕێیانی ژینگە پەیامی ناڕەزایی ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم دەكات

.

06:40 PM - 03/08/2015

تۆڕی هاوڕێیانی ژینگە بۆردومانەكانی توركیا ئیدانە دەكات و پەیامێكی ناڕەزایش ئاڕاستەی سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم دەكات. پەیامەكەی تۆڕی هاوڕێیانی ژینگە كە كۆپیەكی دەست كەناڵی گەلی كوردستان كەوتوە ئاماژەبەوە دەكات: بەهۆی هێرشی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆ سەر بارەگاكانی پەكەكە لەباشوری كوردستان بەشێكی زۆری ڕەز و باخ و ئاژەڵەكانی گوندەكانی بناری قەندیل سوتان و زیانێكی زۆر بەسروشتی كوردستان گەیشتووە. لەبەیاننامەكەی تۆڕی هاوڕێیانی ژینگەدا وێرای ئیدانەكردنی ئەو بۆردومانانە، هاوكات پەیامی ناڕەزایش ئاڕاستەی هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم دەكات و داوادەكات ڕۆڵی خۆیان ببێن لەكۆتایی هێنان بەبۆردومانەكان و پاراستنی ژینگەی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە