کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەیان ژن و منداڵ كە بارمتەبوون لەلای بۆكۆ حەرام رزگاركران

.

02:46 PM - 03/08/2015

دەیان ژن و منداڵ لە نەیجیریا كە وەك بارمتە گیرابوون لەژێر دەستی چەكدارانی بۆكۆحەرام رزگاركران.
تۆگۆر گوساو وتەبێژی سوپای نەیجیریا رایگەیاند لە باكووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 178 كەسیان لە دەستی چەكدارە توندڕەوەكانی بۆكۆ حەرام رزگاركردووە كە 101 یان منداڵ و 67 یشیان ژنن، ئەوەشی خستۆتەڕوو لەمیانی پرۆسەی رزگاركردنی ئەو هاوڵاتیانەدا سەركردەیەكی ئەو بزووتنەوە تیرۆریستیە بە زیندوویی دەستگیركراوە.
لێدوانی ئەو بەرپرسە لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا رزگاركردنی سەدان ژن و منداڵ لەلایەن سوپای نەیجیریاوە راگەیەندرا كە وەك بارمتە لەلایەن بۆكۆ حەرام دەستبەسەركرابوون .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە