کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا نیگەرانە لەبڕیاری پشتیوانی ئاسمانی بۆ گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەلایەن ئەمریكا و توركیاوە

.

02:42 PM - 03/08/2015

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە روسیا رەخنە لەبڕیارێكی ئەمریكا دەگرێت كە بەپشتیوانی توركیا بەنیازە هاوكاری چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بكات لەرێگەی پشتیوانی ئاسمانییەوە دژ بە چەكدارانی داعش ، ئەویش بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنەوەی ئەو ناوچانەی داعش كۆنترۆڵی كردوون.
لەو بارەیەوە دیمیتری بیسكۆف وتەبێژ بەناوی كریملین رایگەیاند ئەو بڕیارەی ئەمریكا توانای سوپای سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی چەكدارانی داعش كەمدەكاتەوە،وتیشی مۆسكۆ چەند جارێك تەئكیدی كردۆتەوە كە هاوكاریكردنی ئۆپۆزسیۆنی چەكداری سوریا لەرووی دارایی و سەربازیی و لۆجستییەوە بارودۆخی سوریا زیاتر ئاڵۆز دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە