کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ لەچێڵسی بردەوەو پارێزگاری لەنازناوەكە كرد

.

12:31 PM - 03/08/2015

یانەی ئارسناڵ توانی پارێزگاری لەنازناوی جامی قەڵغانی خێرخوازی بكات و بەو یارییەش وەرزێكی نوێی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەستیپێكرد  لەیاریی جامەكەدا كە لەیاریگای ویمبڵی كرا، هەردوو یانەی چێلسی پاڵەوانی خولی نایابی یانەكانی ئینگلتەراو ئارسناڵی خاوەن نازناوی فاكەپ بەیەكگەیشتن لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانەیە لەركابەرییەكی بەهێزدابوون بۆ تۆماركردنی گۆڵ و سەرئەنجام یانەی ئارسناڵ توانی تایمی یەكەم لەبەرژوەندی خۆی یەكلابكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی چامبەرلین لەدەقیقەی 24داو بەشوتێكی بەهێزو هونەری جوان گۆڵێكی بۆ تۆماركردن لەتایمی دووەمیشدا یاریزانانی چێڵسی هەوڵی هاوسەنگكردنەوەی ئەنجامی یارییەكەیان دەدا، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و یارییەكەشیان بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بەئارسناڵ دۆڕاند، ئەو بردنەوەیەش نازناوەكەی بەئارسناڵ بەخشی و دوای هەشت یاریش توانی یەكەم بردنەوە بەرامبەر بلوز بەدەستبهێنێت.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە