کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە یاری دێربیدا لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ و دینامۆ مۆسكۆ یەكسانبوون

.

12:28 PM - 03/08/2015

لە درێژەی یاریەكانی هەفتەی سێیەمی خولی رووسیا و لە دێربی شاری مۆسكۆ  هەردوو یانەی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ و دینامۆ مۆسكۆ رووبەرووی یەك بوونەوە  لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی هەردوو یانە بە شێوازی هێرشبردن دەستیان پێكرد  تا لە دەقیقەی 45 دا مارۆزۆڤ  گۆڵی پێشكەوتنی یانەی  دینامۆ مۆسكۆی میوانی تۆمار كرد و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە كۆتایی پێهات  بەڵام لە گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ گەرانەوە كێبركێ ی یاریەكە و دوای چەند هێرشێكیش لە دەقیقەی 61 دا فیدران چۆرلۆكا گۆڵی یەكەم و یەكسان بوونی یانەكەی تۆمار كرد  هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی و یاریزانانی هەردوو یانەش چەند هەلێكی ئاسانی گۆڵ تۆماركردنیان بۆ دروست بوو  بەڵام لە كۆتاییدا هەردوو یانە بە گۆڵێك یەكسان بوون  بەو ئەنجامەش یانەی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ بە كۆكردنەوەی 7 خاڵ بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەكە دابەزی .  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە