کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سامەڕایی: مام جەلال نەخشە رێگایەكی راست و رەوانی بۆ داڕشتین

.

11:03 AM - 03/08/2015

 

ئەمڕۆ 2015/8/2 سەرۆك مام جەلال لە شاری سلێمانی پێشوازیكرد لە ئەیاد سامەڕایی سەرۆكی حزبی ئیسلامی لەعیراق و نەسیر عانی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار و ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزب.

سەرەتا وەفدی میوان زۆر بەگەرمی لە هەواڵی سەرۆك مام جەلال-یان پرسی و خۆشحاڵی بێ ئەندازەی خۆیان دەربڕی بەدووبارە شادبونی دیداری بەڕێزی بەتایبەتی كە ئێستا تەندروستی زۆر باشەو لەبەرەو پێشچونی بەردەوامیشدایە.

ئەیاد سامەڕایی لەگەڵ ستایشكردنی سیاسەت و بیركردنەوەی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال بۆ رووبەروو بونەوەو چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان كە هاتونەتە پێش، رۆڵی بەڕێزیشیانی لەعیراقی نوێدا بەرزنرخاند كە هەمیشە كۆكەرەوەی لایەنەكان بوەو توانیویەتی ناكۆكیەكان بەسیاسەت و ئەزمون و قاڵبونەوەی خۆی یەكلای و چارەسەر بكرێنەوە، ئەوەیشی دوپاتكردەوە كە سەرۆك مام جەلال لەعیراقی نوێدا نەخشەیەكی رێگەی راست و رەوانی بۆ داڕشتین كە هەموان دەتوانین بۆ یەكلایكردنەوەی قەیرانەكان و یەكخستنی هەوڵ و ریزەكانمان پەنای بۆ ببەین و سودی لێوەربگرین، بۆیە سەرۆك مام جەلال فەزڵی بەسەر هەموانەوە هەیەو هیچ كەسیش نكوڵی لەو راستیانە ناكات.

لای خۆشیەوە نەسیر عانی ئەوەی روونكردەوە كە لەماوەی كاركردنمان لەگەڵ سەرۆك مام جەلال زۆر شت فێربوین و سودی زۆریشمان وەرگرتوە بۆ هەر هەنگاوێكیش ئیلهامی ئیشكردن لەتێڕوانین و روانینەكانی بەڕێزیانەوە وەردەگرین.

سەرۆك مام جەلال-یش لەگەڵ نیشادانی خۆشحاڵی بۆ سەردانەكەیان، سوپاسگوزاریشی نیشاندا بۆ هەستی دۆستانەو برایانەیان و هەڵوێستی جوان و وەفا دەربڕینیان.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە