کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عازیمە دێنیز: لە ماوەی 36 رۆژدا لە حەسەكە 386 تیرۆریست كوژراون

.

09:26 PM - 02/08/2015

فەرماندەی گشتی یەپەگە ئاماری 36 رۆژی شەڕی حەسەكەی ئاشكراكرد و رایگەیاند: جگە لە تێكشاندنی چەندین دەبابە و ئۆتۆمبێلی سەربازی 386 چەكداری داعش كوژراون. عازیمە دێنیز، فەرماندەی گشتی یەپەگە و یەپەژە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری حەسەكە رایگەیاند:  دوای كشانەوەی سوپای سوریا، داعش لە ناوچە كوردنشینەكانی ژێر دەستی یەپەگە نزیك دەبۆوەو و لەسەر داوای خەڵكی حەسەكە بەهەموو پێكهاتەكانییەوە، شەڕڤانانی یەپەگە پرۆسەی رزگاركردنەوەی شارەكەیان بە سێ قۆناغ و بە رزگاركردنەوەی چەند گەڕەكێك و گەمارۆدانی داعش لەناوچەیەكی باشوری شارەكە و پاشان بڕینی رێگای كۆمەك و هاوكاری لێیان و دواتریش ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوەتی شارەكە دەستپێكرد. عازیمە دێنیز وتیشی: لە ماوەی 36 رۆژی شەڕی ئۆپەراسیۆندا شارەكە بەتەواوەتی لە چەكدارانی داعش پاككرایەوە و بەهۆیەوە  386  تیرۆریستیان لێكوژرا كە لاشەی 117 یان لەبەردەستی شەڕڤاناندایە، لەنێو كوژراوەكانیشدا هەردوو والی حەسەكە و دێرزوری تێدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە