کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیبێل جان لە یادی لە دایكبوونیدا بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

.

08:50 PM - 02/08/2015

هونەرمەندی شۆخ و شەنگ و ناسراوی تورك سیبێل جان لە ساڵڕۆژی لە دایكبوونیدا دوێتیكی خۆی لە گەڵ هونەرمەند و ئاوازدانەری تورك تاركان بڵاودەكاتەوە، بەرهەمەكە بە شێوەی دوێت وتراوە بە ناوی پەنجەیەكی هەنگوینی. لە بارەی ئەو بەرهەمە و كاركردنی لەگەڵ هونەرمەند تاركان سیبێل جان دەڵێت: تاركان هونەرمەندێكی گەورەیە و بۆ من جێگای شانازیە كە كاری هونەری لە گەڵدا ئەنجام بدەم. جێی ئاماژەیە سیبێل جان لە بەرواری 1/8/ 1970 لە وڵاتی توركیا لە دایك بووە و 1/ 8 / 2015 تەمەنی دەبێتە 45 ساڵی تەواو، ئەم هونەرمەندە دوو جار چۆتە ژیانی هاوسەریەوە و دواتر جیابۆتەوە، وە ئێستا خاوەنی دوو كوڕ و كچێكە و كچەكەشی چۆتە ژیانی هاوسەریەوە و منداڵێكیشی هەیە، ئەمەش سیبێل جانی كردووە بە نەنك، بەڵام تا ئێستاش بە شۆخ و شەنگی ماوەتەوە و بەردەوامە لە كاری هونەری، سیبێل جان لە سەرەتادا بە كاری سەما كردن دەستیپێكردووە و پاشان وەك گۆرانبێژ دەركەوتووە و بەشداریشی لە چەندین فلم و درامادا كردووە و یەكێكە لە هونەرمەندە جوان و ناسراوەكانی توركیا.

214917282015_sibel-can-132942D4.jpg

314917282015_7157484-57130.jpg

404917282015_sibel-can-2_4_2.jpg

474917282015_Sibel-Can-kaç-kilo1.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە