کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە جامی سوپەری ئەڵمانیا ئەمشەو بایرن دەبێتە میوانی فۆڵفسبۆرگ

.

04:08 PM - 01/08/2015

 ئەمشەو سەعات 9  و 30 دەقیقە بە كاتی هەرێمی كوردستان و لە میانی یاری جامی سوپەری ئەڵمانیا، هەردوو یانەی فۆڵفسبۆرگی پاڵەوانی جام  و بایرن میونشنی پاڵەوانی بۆندس لیگا لە یاریگای ڤۆكسڤاگن ئارێنا رووبەرووی یەك دەبنەوە، بۆ ئەو یاریەش یاریزانانی هەردوو یانە ماوەی چەند رۆژێكە مەشق و راهێنانەكانیان دەست پێكردووە و راهێنەری هەردوولاش لە ئامادەكاری بەدەوامدان، بە تایبەتی دیتەر هیكینگی راهێنەری فۆڵفسبۆرگ كە دەیەوێت بە سوود وەرگرتن لە یاریگا و هاندەرانی لەو یاریەدا بردنەوە تۆمار بكات تا بتوانن بۆ جاری یەكەم لە مێژوویاندا نازناوی ئەو جامە بەدەست بهێنن، لە بەرامبەریشدا پیپ گواردیۆلای راهێنەری بایرن میونشن بە هەموو توانایەكی خۆیەوە بۆ ئەو روبەروبوونەوەیە ئامادەكاری تەواوی كردووە، ئەویش لە پێناو ئەوەی قەرەبووی دوو وەرزی رابردوو بكەنەوە كە بەرامبەر یانەی بوروسیادۆرتمۆند نازناوی ئەو جامەیان لەدەستدا و لە هەمان كاتیشدا لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ جاری یەكەم وەكو راهێنەری ئەو یانە باڤاریە نازناوی ئەو جامە بەرز بكاتەوە و شەشەم نازناوی خۆشی لەگەڵ ئەو یانەیەدا دەستەبەر بكات، جێی وەبیرهێناوەیە هەردوو یانە لە پێشوتردا و لە سەرجەم خول و جامەكاندا 40 جار رووبەرووی یەك بونەتەوە، كە لە 31 یاریدا بایرن میونشن براوە بووە و لە 4 یاریشدا فۆڵفسبۆرگ بردنەوەی تۆماركردووە و لە 5 یاریشدا هەردوولا یەكسانبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە