کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی یاسایی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی تر ئەنجام دەدات

.

02:39 PM - 01/08/2015

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی تەواوكردنی پرۆژە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دووەم دانیشتنی ئەنجام دەدات. بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە سایتی پیوكەی میدیای راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی كە دانیشتنی یەكەم بۆ هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم لەلایەن لیژنەی یاسایی پەرلەمانەوە ئەنجامدرا، چاوەڕوان دەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا جارێكی تر ئەو لیژنەیە بۆ تەواوكردنی پرۆژە یاساكە كۆببێتەوە و پاشان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بكەن. بێگەر تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: كە لەگەڵ پێشكەشكردنی پرۆژەكە بەسەرۆكایەتی پەرلەمان و دانانی لەبەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەماندا، هەوڵی جدی دەدەن كە پرۆژەكە دەنگی رێژەی یاسایی بەدەستبهێنێت. لەبارەی هەوڵی لایەنەكانیش بۆ گەیشتن بەسازان، وتی: هەوڵی لایەنەكان بەردەوامە بۆ سازانی نیشتمانی لەسەر پرسی سەرۆكی هەرێم و دوای گەیشتنی لایەنەكان بەئەنجامێك دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی پرسی سەرۆكی هەرێمەوە بكرێت، بەڵام لەهەموو حاڵەتێكدا هەوڵەكان بەردەوام دەبێت كە پێش 19ی ئاب ئەو پرسە لەناو پەرلەماندا یەكلایی ببێتەوەو پرۆژە یاساكە هەموار بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە