کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی بۆردومانەكانی توركیا ئیدانە دەكات

.

02:36 PM - 01/08/2015

وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئیدانەی بۆردمانەكانی توركیاو تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێم دەكات. عیماد ئەحمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك سەبارەت بە بەردەوامبو,نی بۆردومانەكانی فڕۆكەكانی توركیا لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاند: بەتوندی ئیدانەی بەردەوامبوونی بۆردومانەكانی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەرخاكی هەرێمی كوردستان دەكەین، بەتایبەتی ئەو بۆردومانانەی ئەمڕۆ بۆ سەر گوندەكانی بناری قەندیل كە شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی لێكەوتەوە، بۆیە داوای راگرتنی دەستبەجێی بۆردومانەكان و قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانیش دەكەین، داواش دەكەین هەرچی زووە لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ درێژەدان بەپڕۆسەی ئاشتی. لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتووە: جگە لەشەهیدبوون و برینداربوونی هاووڵاتیان، جگە لەڕووخانی خانوو و سوتانی رەزو باخی هاووڵاتیان و زیانگەیاندنی زۆر بەناوچەكە، بەردەوام بوونی بۆردومانەكان بۆتە هۆی ئەوەی كە دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و ئاوارە ببن، بۆیە  داواكارین هەرچی زووە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤیش بێنە دەنگ و كار بۆ راوەستانی ئەو بۆردومانانەو راگرتنی قەتڵوعامی هاووڵاتیان و ئاوارەبوونی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بكەن. هاوكات لەبارەی تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێمی كوردستان، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەلێدوانێكیدا رایگەیاند: ئیدانەی تەقاندنەوەی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكەین ‌و پێشمانوایە ئەوە هەنگاوێكی دروست نییەو پێویستە پەلاماردانی قووتی خەڵك و ژێرخانی ئابووری دووبارە نەكرێتەوە، تەئكیدیشیكردەوە: كە نابێت قووتی هاووڵاتیان ببێتە بەشێك لەململانێكان و پێویستە لەو رووەوە هەموو لایەك بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان لەبەرچاو بگرن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە