کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جیهاد: هەرێم زیاتر لەملیۆنێك بەرمیل نەوتی لەڕێی سۆمۆوە هەناردەی دەرەوە كردوە

.

02:31 PM - 01/08/2015

وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی هەناردەكراوی مانگی تەموزی ئاشكراكرد و راشیگەیاندوە: هەرێمی كوردستان زیاتر لە ملیۆنێك بەرمیلی لەڕێی سۆمۆوە هەناردە كردووە. عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا بڕی ئەو نەوتەی ئاشكراكرد: كە حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان لەمانگی تەموزی رابردودا هەناردەی دەرەوەیان كردوەو بەپێی ئامارەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) مانگی بڕی نەوتی هەناردەكراوی عیراق بە بەراورد بەمانگی حوزەیران بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لەڕێی سۆمۆوە كەمیكردووە. وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە: لەمانگی تەموزدا 96 ملیۆن و 245 هەزار بەرمیل هەناردەی دەرەوە كراوە، لەكاتێكدا لەمانگی حوزەیراندا بڕەكەی 95 ملیۆن بەرمیل بووە، داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی رابردوش چوار ملیارو 908 ملیۆن دۆلار بوەو نرخی هەر بەمیلێك نەوتیش بە 50 دۆلارو 99 سەنت فرۆشراوە.  لەبارەی ئەو بڕە نەوتەشی هەرێمی كوردتان لەتەموزدا لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوەی كردوە، وەزارەتی نەوت دەڵێت: هەرێمی كوردستان مانگی تەموز بڕی ملیۆنێك و 263 هەزار بەرمیل نەوتی لەڕێی بەندەری جیهانەوە رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كردوەو هەرێم بەپێی ئەو ریكەوتنەی لەگەڵ بەغدا كردویەتی پابەند نەبووە بەهەناردەكردنی نەوت و كە دەبێت هەرێمی كوردستان رۆژانە 550 هەزار بەرمیل لەڕێی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە