کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكایەتی هەرێم بۆردومانەكەی توركیا ئیدانە دەكات

.

02:24 PM - 01/08/2015

سەرۆكایەتی هەرێم ئیدانەی بۆردومانەكەی توركیا دەكات كە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك هاوولاتی هەرێمی كوردستان. سەرۆكایەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا سەرەخۆشی لەكەسوكاری شەهیدان دەكات و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازێت. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: لەكاتێكدا ئیدانەی ئەم بۆردومانە دەكەین كە بووەتە هۆی شەهیدبوونی خەڵكی هەرێمی كوردستان، داوا لە توركیا دەكەین بۆردومانكردنی خەڵكی مەدەنی دووبارە نەبێتەوەو شەهیدكردنی هاوڵاتی مەدەنی هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت. لەكۆتایی راگەیەنراوەكەیدا سەرۆكایەتی هەرێم دەڵێت: پێویستیشە هێزەكانی پەكەكە گۆڕەپانی شەڕەكە لە هەرێمی كوردستان دوور بخەنەوەو چیتر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان نەبنە قوربانی ئەو شەڕو ململانێیە، بەردەوامیی شەڕ زیانی بۆ خەڵكی مەدەنی دەبێت و داوا دەكەین لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە