کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەیمانی ناتۆ مەشق بەهێزە عیراقییەكان دەكات

.

01:02 PM - 01/08/2015

پەیمانی ناتۆ رەزامەندی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی سەربازی سوپای عیراق و مەشقپێكردنی هێزە عیراقیەكان. یەنیس ستولتێنبیرگ ئەمینداری گشتی پەیمانی ناتۆ لەپەیوەندییەكی تەلەفونیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: ئەندامانی پەیمانی ناتۆ رەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر گەشەپێدان و پێشخستنی توانای سەربازی سوپای عیراق بەهەموو شێوەیەك. ئەمینداری گشتی پەیمانی ناتۆ تەئكیدی لەوەشكردوەتەوە: كە كار لەسەر جێبەجێكردنی پلانێك بۆ مەشقپێكردنی هێزە ئەمنییەكانی عیراق و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی دەكەن. لای خۆشیەوە حەیدەر عەبادی خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەو هەنگاوەی پەیمانی ناتۆ لەیارمەتیدانی عیراق كە بەشێكە لەهەوڵەكانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و رایگەیاند: عیراق پێویستی بە پەرەپێدانی هێزە ئەمنیەكانە بەتایبەت لەبوارەكانی مین و بۆمبی چێنراو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە