.
09:07 PM - 29/04/2018
له‌میانی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 29-4-2018، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له بادینان، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه به‌ئاگابوون له‌ڕاو بۆچوونیان و چۆنێتی كاركردن و خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغی داهاتووی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی ئامێدی كرد‌و پێشوازی گه‌رمی لێكرا، دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی كۆمیته‌و كادیرانی كۆمیته‌كه كۆبووه‌وه‌و باسی له خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی سنووره‌كه كرد .
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له بادینان سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێكخستنی شێلادزێ و كۆمیته‌ی رێكخستنی دێره‌لوك و سه‌نته‌ری گه‌نجانی كۆمیته‌كه‌ی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی له‌و ده‌ڤه‌ره كۆبووه‌و به‌ڵێنی هاوكاریكردنی پێدان .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە