کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكەكانی توركیا بۆردومانی گوندی زارگەلی بناری قەندیلیان كرد و ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە

.

11:01 AM - 01/08/2015

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەچڕی بۆردومانی گوندی زارگەلی بناری قەندیلیان كردو ژمارەیەك شەهیدو برینداری لێكەوتەوە. پەیامنێرمان لەبناری قەندیل پێی راگەیاندین: بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەچڕی گوندی زارگەلی بناری قەندیلیان بۆردومانكردوەو لەبۆردومانەكەشدا 9 هاوڵاتی شەهید بوون كە پێنجیان  پیاون و چواریشیان ژنن، زیاتر لە 10 هاوڵاتیش برینداربوون و بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی قەزای سۆران كراون، بەڵام لەبەر سەختی برینەكەیان چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی شەهیدەكان زیاد بكات. هەر لەئەنجامی ئەو بۆردومانەدا شەش خانوی دانیشتوانی گوندی زارگەلی بەتەواوی روخاون و دانیشتوانەكەی گوندەكەیان چۆڵكردوەو زیانێكی زۆری مادیش بەر خەڵكی گوندەكەكە كەوتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە