کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رێكخراوێك داوا لە حكومەتی ئەڵمانیا دەكات قەدەغەی سەپێنراوی سەر پەكەكەلاببات

.

07:18 PM - 31/07/2015

رێكخراوی داكۆكی لەگەلانی هەڕەشەلێكراو داوا لە حكومەتی ئەڵمانیا دەكات، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر سیاسەتی وێرانكاری رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا دەرببڕێت و قەدەغەش لەسەر پەكەكە لاببەن. لە راگەیەنراوێكدا كۆمەڵەی داكۆكیكار لەگەلانی هەڕەشەلێكراو كە بارەگاكەی لەشاری گۆتنگنی ئەڵمانیایە، داوای لەحكومەتی ئەڵمانیا كردووە هەڵوێستی خۆی بەرامبەر سیاسەتی وێرانكاری رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا دەرببڕێت و پێشڕەوبن لەدژایەتیكردنی ئەو سیاسەتە كە بەرامبەر بەكورد دەكرێت،  رێكخراوەكە داواشی كردووە قەدەغەی سەپێنراویش لەسەر پارتی كریكارانی كوردستان (پەكەكە) لاببرێت.  لە رگەیەنراوەكەدا كە گوزارشت لەهەڵوێستی (تیلمان تسویلچ) سەرۆكی رێكخراوەكەوە دەكات هاتووە، بەلایەوە گرنگە رەوشی 15 ملیۆن كورد لە توركیا و بەگشتی لەوڵاتانی تری ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەرچاو بگیرێت كە بەهەموو شێوە و رێگایەك تێكۆشاون، هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوەشكراوە، ئەم گەلە چەند ملیۆنییە لەپێناو دانپێدانانێكی ئاشتیانە بۆ سەلماندنی مافی چارەی خۆنووسین كە زیاتریشیان شایستەیە خەباتیان كردووە. بۆیە پێویستە لەسەر حكومەتی ئەڵمانیا پشتگیری لەسەركەوتنی هەدەپە بكات و هەوڵەكانی چڕبكاتەوە بۆ ئازادكردنی ئەو كوردانەی كە لە رۆژانی هەڵبژاردندا دەستگیركراون، دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت كە هەدەپە لەهەڵبژاردنەكانی توركیادا لەسەدا 13 ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە