کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا داهاتی فەیسبووك 4 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە

.

03:07 PM - 31/07/2015

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە روونكردنەوەیەكدا داهاتی خۆی بۆ چارەكی دووەمی ساڵی 2015 ئاشكراكرد‌و بەپێی روونكردنەوەكەش داهاتی فەیسبووك لەماوەی ئەو سێ‌ مانگەدا 4 ملیار‌و 4 ملیۆن دۆلار بووە، پوختەی قازانجی كۆمپانیاكەش 719 ملیۆن دۆلار بووە‌و هەر پشكێكیش 50 سەنت قازانجی كردوە، ئەوەش لەكاتێكدایە پێشبینیەكانی بازاڕ بەجۆرێك بووە كە هەر پشكێكی فەیسبووك 47 سەنت قازانج دەكات‌و كۆی داهاتی كۆمپانیاكەش ناگاتە 4 ملیار دۆلار. وەك لەڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، داهاتی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەچارەكی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی لەسەدا 39 زیادیكردوە، بەڵام پوختەی قازانج بەڕێژەی لەسەدا 9 پۆینت یەك كەمبكردووە، بەبڕوای پسپۆڕانی ئابووریش یەكێك لە هۆكارەكانی دابەزینی پوختەی قازانجی فەیسبووك بەهای دۆلار بووە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە