کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنەكانی شەرڤانان لەرۆژهەڵاتی شاری سرین بەردەوامە

.

02:18 PM - 31/07/2015

لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری سرین ، لە ئۆپەراسیۆنێكیدا 8 تیرۆریست كوژراون و 12ی تریش بە دیلگیران. لەدوای ئازادكردنەوەی شاری سرین ، هێزەكانی یەپەگە و یەپەژە هەڵمەتێكی بەرفراوانیان لەباشوری رۆژهەڵاتی ئەو شارە دەستپێكردووە ،بۆ پاككردنەوەی ئەو شوێنانەی كە تیرۆریستان خۆیان تێدا حەشارداوە. لایخۆشیەوە روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، لە هەڵمەتەكانی شەڕڤانان لە باشوری رۆژهەڵاتی شاری سرین ، 8 تیرۆریستی داعش لە ناو یەكێك لە خوێندنگاكانی ئەو ناوچەیە كە گەمارۆ درابوون بە دەستی شەڕڤانان كوژراون و تیرۆریستێكیش بە پشتێنێكی بۆمب رێژكراو خۆی تەقاندۆتەوە و 12 داعشیش بە دیلگیراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە