کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی مۆن : ئێران رۆڵی سەرەكی هەیە لە چارەسەركردنی قەیرانەكان

.

02:09 PM - 31/07/2015

سكرتێری گشتی   نەتەوە یەكگرتوەكان رایدەگەیەنێت ئێران رۆڵی سەرەكی هەیە لەچارەسەكردنی قەیرانەكانی ناوچەكەو جیهان. بانكی مون  سكرتێری گشتی   نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند : پێویستە پێشوازی لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران بكرێت، چونكە ئێران رۆڵی گرنگی هەیە لە چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكە بەتایبەت لە چارەسەركردنی كێشەكانی سوریا. بسكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ، دوای ئەنجامدنی گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران كرد ، چاوەڕوانی ئەوەدەكرێت كە ئەو وڵاتە قەیرانەكانی وڵاتانی ناوچەكە چارەسەر بكات ، بە تایبەت قەیرانی سوریا، هەروەها سەبارەت بە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران وڵاتانی رۆژئاوا، بانكی مۆن رایگەیاند : گفتوگۆی دوور ودرێژی نێوان 6 وڵاتی جیهان و یەكێتی ئەوروپا بۆ چارەسەری بەرنامە ئەتۆمیەكانی ئێران سەركەوتوانە كۆتایهات، ئەوەش دەتوانێت چارەسەری قەیرانەكانی تری وڵاتانی ناوچەكە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە