کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بوروسیادۆرتمۆند بە زەحمەت لە فۆڵفسبێرگەری نەمسایی بردەوە

.

01:17 PM - 31/07/2015

هەر لە درێژەی یاریەكانی پلەی ئۆفی ئەوروپا لیگ / یانەی بوروسیادۆرتمۆندی ئەڵمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی فۆڵفسبێرگەری نەمسایی / لە دەستپێكی یاریەكەوە یاریزانانی دۆرتمۆند جڵەوی یاریەكەیان گرتە دەست و دوای چەند هێرشێكیش لە دەقیقەی 14 دا توانیان گۆڵی یەكەمی خۆیان لە رێگەی جۆنای هۆفمانەوە تۆمار بكەن و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە كۆتایی پێهات / سەرەرای ئەوەی لە گێمی دووەمدا یاریەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی و یاریزانانی هەردوو یانەش لە هەوڵێكی زۆردابوون تۆری گۆڵی یەكتر بهەژێنن بە تایبەتی یاریزانی یانە ئەڵمانیەكە كە دەیانویست گۆڵی دووەم و دڵنیایی تۆمار بكەن و هەنگاوێكیش خۆیان لە قۆناغی داهاتوو نزیك بكەنەوە / بەڵام لە كۆتاییدا یاریزانانی هەردوو یانە لە تۆمار كردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوون و سەرەنجامیش یانەی بوروسیادۆرتمۆند یاریەكەی بە گۆڵێكی بێ وەڵام بە سوودی خۆی یەكلایی كردەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە