کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وێستهام یونایتد و ئەسترا جیۆرجی یەكسانبوون

.

01:11 PM - 31/07/2015

یاریەكانی پاڵاوتنی سێیەمی ئەوروپا لیگ دەستیان پێكرد و لە یاریەكانی چوونی ئەو پاڵاوتنەشدا یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیدا رووبەرووی یانەی  ئەسترا جیۆرجی رۆمانی بۆوە / لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی وێستهام باشتر دەبیندران و لە دەقیقەی 23 شدا ئینێر ڤالانسیا توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانە ئینگلیزیەكە تۆمار بكات و گێمی یەكەمیش بەو تاكە گۆڵە كۆتایی پێهات / لە گێمی دووەمیشدا یاریزانانی وێستهام ئاستێكی بەرزیان نیشاندا و لە دەقیقەی 51 یشدا ماورۆ زاراتی گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەكەی / بەڵام دوا ئەو گۆڵە و زۆری نەخایاند ناوبژیوان جەمیس كۆلینزی لە یانەی وێستهام بە كارتی سوور كردە دەرەوە / هەر بەو هۆیەشەوە یاریزانانی یانەی ئەسترا جیۆرجی گەرانەوە كەشی یاریەكە و توانیشیان لە دەقیقەكانی 71  و 82 دا دوو گۆڵ تۆمار بكەن / سەرەنجام یاریەكە بە 2 گۆڵ بۆ هەردوو یانە كۆتایی پێهات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە