کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەگەری هاوپەیمانی لەنێوان ئەكەپەو مەهەپەدا هەیە

.

11:20 AM - 31/07/2015

كۆبوونەوەكانی ئاكپارتی و جەهەپە درێژەی هەیە و پێكهێنانی هاوپەیمانی لە نێوان ئاكپارتی و مەهەپەش بژاردەیەكی ترە. لەگەڵ ئەوەی كۆبوونەوە نێوان وەفدی ئاكپارتی و جەهەپە درێژەی هەیە، لە دواپێشهاتەكانی سیاسی ئەگەری مەهەپەش لە هاوپەیمانی هاتەئاراوە. بەهۆی ئەوەی مەهەپە و ئاكپارتی لەیەك نزیكە و ئەو هەڵوێستانەی مەهەپە بەرامبەر هەدەپە نیشانی دەدات وای كرد كە گۆڕانكاریی چاوەڕواننەكراو بێتەئاراوە. لە پێشنیارەكەی جەهەپە كە ئاراستەی پەرلەمانی كرد كاتێك هەدەپە پشتگیری لێ كرد مەهەپە بە نەخێر وەڵامی دایەوە خاڵی هاوبەشی نێوان ئاكپارتی و مەهەپە سەرنجی راكێشا. ئەحمەد ئایدن ،جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئاكپارتی، لەبارەی ئەوەی كە گوایە كۆبوونەوەكان لەگەڵ جەهەپە بۆ لایەنی مەهەپە تێپەڕ بوو،رایگەیاند:  كە توركیا توانای بەفیڕۆدانی كات و وزەی نییە. بۆ بەردەوامبوونی سەقامگیری و پرۆژەكان و بەرژوەندیی وڵات لە هەوڵەكانیان بەشێوەیەكی راستگۆیانە بەردەوامن بۆ پێكهێنانی حكوومەت. هەروەها وتیشی: ئێمە لەگەڵ مەهەپە یاخود جەهەپە نا بەڵكو لەگەڵ ئەوانە هەوڵی پێكهێنانی حكوومەت دەدەین كە توركیای كردبێتە خەمی خۆی و بیری بەرژوەندی وڵات دەكاتەوە، و روونیشی كردەوە كە دانوستانەكان لەگەڵ جەهەپە درێژەی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە