کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی دەبێت هەماهەنگی لەنێوان كەرتی خوێندنی باڵا و بازاڕی كاردا هەبێت

.

10:55 AM - 31/07/2015

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند پێویستە زانكۆكان ڕۆڵێكی كاریگەریان هەبێت لەبوژانەوەی كەرتی تایبەت و گشتیدا.لە دیدارێكدا لەگەڵ سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆی كۆیە, قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەكەموكوڕیی و پێداویستییەكانی زانكۆكە كۆڵیەوە و پیرۆزبایی دەستبەكاربوون لەسەرۆكی نوێی زانكۆكە كرد و وتی: دڵخۆشە بەوەی زانكۆی كۆیە لەسەر ئاستی كوردستان یەكێكە لە زانكۆ پێشەنگەكان و ناوێكی باشی دەركردووە و بەردەوام لە گەشەكردندایە وتیشی: پێویستە زانكۆكان ڕۆڵێكی كاریگەریان هەبێت لە بوژانەوەی كەرتی تایبەت و گشتیدا و بتوانن لەگەڵ بازاڕی كاردا پەیوەندیەكی بەهێز دروستبكەن و لەهەمان كاتدا هەوڵبدرێت توێژینەوەی زانستی لە زانكۆكان گەشەی پێبدرێت و لەخزمەتكردنی هەرێمی كوردستاندا سودیان لێببینرێت.پاشان د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم روونیكردەوە  وەك هەوڵێك بۆ چارەسەركردنی بێكاریی و لێكنزیكردنەوەی دەرچووانی زانكۆ و كەرتی تایبەت، بە هاوكاری نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، سەنتەری كاریان لە زانكۆكاندا دامەزراندووە و بەم نزیكانە دەكرێتە بەڕێوەبەرایەتی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە