کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سه‌رۆك مام جه‌لال پێشوازی له‌ وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد

.

09:28 PM - 30/07/2015

ئەمڕۆ پێنج شەممە 30-7-2015سەرۆك مام جەلال لە سلێمانی پێشوازیكرد لە وەفدێكی باڵای توركیا بە سەرۆكایەتیی فەرەیدون سنیرلی ئۆغلو راوێژكاری وەزارەتی دەرەوە كە سڵاو و رێزی گەرمی بەڕێزان رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆمار و ئەحمەد داود ئۆغلو سەرۆك وەزیر وەزیری دەرەوە و گەورە لێپرسراوانی توركیای گەیاندە بەڕێزیان و شادمانی خۆیشی دەربڕی بۆ رەخساندنی دەرفەتی ئەم دیدارە .
لەو دیدارەدا كە هەڤاڵان مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ئاسۆ مامەند ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و دكتۆر خەسرەو گوڵ محەمەد ئەندامی سەركردایەتیی (ی.ن.ك) بافڵ تاڵەبانی ئامادەی بون ،بەڕێز فەرەیدون سینرلی ئۆغڵو رۆڵی سەرۆك مام جەلالی بەرز نرخاند لە عێراقی نوێدا كە سیاسیەت و روانینە واقیعەكانی بۆ پێكەوە ژیانی بە ئاشتیی و تەبایی هەم لە عێراق، هەم لە نێوان دەوڵەت و گەلانی ناوچەكەدا زامنی ئۆقرەیی و سەقامگیرییە ، لەو بارەیەشەوە وتی "ئێمە هەمو كاتێك ماوەی سەرۆكایە تیتان لە عێراق لەبەر چاوە و بە سەردەمێكی گرنگی دەزانین و رۆڵێكی مەزنتان بینیوە لە هەمو ئاست و بوارەكاندا ، ئێستاش كە روبەری قۆناغێكی ناسك بوینەتەوە پێویستمان بە رێنمایی ئێوەیە ئەو دەستكەوتە سیاسییانەشی كە بە هەوڵ و بیرو بۆچونی ئێوە هاتونەتە بەرهەم ئێستا ئێمە سودی لێ وەردەگرین بوینەتە خاوەنی". سەرۆكی وەفدەكەی توركیا ئاماژەیكرد بۆ ئەو هاوسەنگیەی كە سەرۆك مام جەلال پەیڕەوی كردوە لە پەیوەندییەكاندا لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەش و لەو بارەیەوە وتی "ئێوە رۆڵێكی گرنگتان بینیوە بۆ چەسپاندنی پرەنسیبی هاوسەنگیی لە نێو لایەنەكانی عێراق و هاوسەنگیی لە پەیوەندییەكان لە نێوان دەوڵەتاندا بۆیە ئێمە لە بەڕێزتانەوە فێربوین و هەوڵەكانی ئێوە لەو بوارەدا لە بیر ناكەین و دەبێت ئەو تێڕوانیانەتان زیاتر بەرجەستە بكرێت ".
فەرەیدون ئۆغلو لە ئاماژەیەكدا بۆ فیدراڵیزم لە عێراقدا وتی "تاكە رێگە كە عێراق پێكەوە دەبەستێت فیدرالیزمە كە ئێوە هەوڵی زۆرتان دا بۆ هێنانە دی فیدراڵیی و میانڕەوەی لە سیاسەتدا ".
سەبارەت بە ئاشتیی لە توركیاش وتی "ئەو پرۆژەیەی كە ئێوە رۆڵتان تیادا بینی و دەستان پێكرد بەردەوام دەبێت و ئێمە پابەندین بە پرۆسەی ئاشتیی و دیموكراسییی كە دیموكراسیی و زمانی سیاسەت بە هەمان زمان دەبێت مامەڵەی لە تەكدا بكرێت ".
سەرۆكی وەفدی باڵای وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاماژەی كرد بۆ نیاز و خواستی توركیا كە گرنگیی و پێویستیی سەقامگیریی و ئاشتییە لە ناوچەكە و هەرێمی كوردستان و عێراقدا ئەویش بە یەكڕیزیی هێز و جەماوەرەكەی دێتە دی كە سەرۆك مام جەلال نەخشەی رێگەی بۆ دارشتوە و دوپاتیكردەوە یەكڕیزیی هەرێمەكە بەهێز دەكات و كاریگەریی پۆزەتیڤیشی دەبێت بۆ ناوچەكە .
لە تەوەرەیەكی دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی گرنگیی پتەو كردنی هاوپەیمانیی دژی داعش كە هەمو رێگەیەك بگیرێتە بەر بۆ لاواز كردنی ئەو توندڕەوی یەی كە لە ناوچەكەدایە ئەویش بە سیستمی دیموكراسیی و سكۆلاریزم بەدی دێت .
سەرۆك مام جەلالیش سوپاسگوزاریی خۆی نیشاند ا بۆ هەواڵ پرسین و هەستی دۆستایەتیی گەرمی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیر و لێپرسراوانی توركیا خۆشحاڵیش بو بۆ سەردانی وەفدەكە و دەربڕینی هەست و لوتفی سەرۆكی وەفدەكە كە نیشانی دا بەرامبەر بەڕێزیان .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە