کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی ناڕەزایەتیەكانی هەرێم دەگەیەنێتە توركیا

.

02:16 PM - 30/07/2015

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 30-7-2015 وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا بەسەرۆكایەتی فەرەیدون سینۆلی جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتنە سلێمانی لە گەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبونەوە
لەو كۆبونەوەیەدا كە كۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی و دەستەی كارگێری و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبون
.گفتوگۆكرا لەبارەی روداوپێشهاتە سیاسیەكان و باردۆخی ناوچەكەش بە هەڵسەنگاندنی هەلومەرجەكە خۆێندنەوەی بۆكرا بە تایبەت بۆردومانكردنی ناوچە سنوریەكانی كوردستان و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كودستان و جەنگی روبوروبونەوەی تیرۆریستانی داعش .
بەپێی زانیاریەكانیش یەكێتی راشكاوانە بۆچونەكانی خستۆتە روو و نارەزایەتیەكانی خەڵكشی گەیاندۆتەوە توركیاو داوای كردوە درێژە بە پرۆسەی ئاشتی بدرێت و بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكرێن
لە دوای كۆبوونەوەكەش حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە لێدوانێكدا تایبەت بۆ كەناڵی گەلی كوردستان سەبارەت بە تەوەری كۆبونەوەكەو پەیامی یەكێتی بۆ بارودۆخەكەو نارەزایەتیەكان لە بارەی بۆردومانكردنی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاند : پاش گفتوگۆ لەسەر پرسەكان بە شێوەیەكی گشتی لەسەر ئەوەی كە تیرۆر خەتەرێكی گەورەیە لە ناوچەكەدا هەم لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا , لەسەر ئەوە هاورابوین كە بەرەیەكی بە هێز دژ بە تیرۆرو تیرۆریستان پێكبهێنین بۆ پەك خستن و لەناو بردنیان .
سەبارەت بە بۆردومانكردنی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و نارەزایی هەرێم لەو روەوە حاكم قادر رونیكردەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكیدی لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا كردەوە كە ئەو پرۆسەیە پرۆسەیەكی گرنگ بووەو ئێمە هەمیشە وەكو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكیدمان لە پرۆسەی ئاشتی لە توركیا كردۆتەوە .چونكە ئاشتی دیموكراسیەت بە بەردی بناغەی پێكەوە ژیان دادەنرێت .
ووتیشی داوامان لێكردن كە بگەرێنەوە بۆ چارەسەری ئاشتی چونكە باشترین چارەسەر چارەسەری ئاشتیانەیە لە توركیا و بۆچونی هەرێمیشمان گەیاندە وەفدی میوان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە