کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر : به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ داوامان له‌ وه‌فدی توركیا كردوه‌ كه‌ چی زووه‌ تۆمپبارانی هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت

.

01:37 PM - 30/07/2015

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گه‌یشته‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌.

له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان راگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و وه‌فدی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستانمان به‌تایبه‌تی كرد.

وتیشی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی زۆر به‌ راشكاوانه‌ داوای له‌ توركیا كرد كه‌ تۆپبارانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت.

راشیگه‌یاند: به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ داوامان له‌ وه‌فدی توركیا كردوه‌ كه‌ چی زووه‌ تۆمپبارانی هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت و په‌نا بۆ گفتوگۆ ببرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە