کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نزیكەی 2 هەزار ڕووسی هاتوونەتە عێراق و سوریا

.

12:43 PM - 30/07/2015

لە سەرەتای جەنگی دژ بە تیرۆرستانەوە تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی روسیا هاتوونەتە عێراق و سوریا پەیوەندییان بە داعشەوە كردووە. 
لەو بارەوە ئیگۆر بارینۆڤ بەرپرسی ئاژانسی فیدڕاڵی روسی بۆ كاروباری نەتەوەی رایگەیاند: تائێستا نزیكەی 2 هەزار هاوڵاتی روسیا چوونەتە خاكی عێراق و سوریا و پەیوەندیان بە گرووپی تیرۆرستی داعشەوە كردووە. ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا ئاژانسی فیدراڵی بۆ كاروباری نەتەوەی و چالاكی تایبەتی رووسی بەیەكەوە كار دەكەن بۆ داخستنی هۆیەكانی پەیوەندی و ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانەی كە بڵاوكراوەی تیرۆرستی لە خۆ دەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە