کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەناحیەی سەنگەسەر پەردە لەسەر وێنەی شەهیدی فەرماندە سەڵاح دیلمانی لادرا

.

10:29 PM - 29/07/2015

بە ئامادەبوونی كەسوكار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی لەناحیەی سەنگەسەری سەر بەقەزای پشدەر پەردە لەسەر وێنەی شەهیدی فەرماندە سەڵاح دیلمانی لادرا. شەهیدی فەرماندە سەڵاح دیلمانی یەكێك لەو فەماندە قارەمانانە بوو كە بەدرێژای ژیانی پێشمەرگایەتی خاوەنی دەیان داستان و تۆماری مێژووییە، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتكردن گەلەكەی تەرخانكردووە،  دواجاریش لەپێناو خاكی كوردستاندا گەیشت بەدوا پلەی شانازی و نەمری و رۆژی 12ی ئایاری ئەمساڵ لەگوندی عەتشانەی سنووری داقوق بەدەستی تیرۆریستانی داعش شەهید كرا.

75NPyKJ873I

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە