کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیرۆریستانی داعش بینا و شەقامەكانی شاری ڕومادیان بۆمبڕێژكردوە

.

09:49 PM - 29/07/2015

تیرۆریستانی داعش بینا و شەقامەكانی شاری رومادیان بۆمبڕێژكردووە. لەو بارەوە غەسان عیساوی یەكێك لە سەركردەكانی هۆزەكانی ئەنبار كە لە بەرەكانی شەڕدایە رایگەیاند: گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ رێگری لەپێشڕەوی هێزە ئەمنیەكانی عێراق شەقام  و بینا و ماڵەكانی شاری رومادی بۆمبڕێژكردوە و هاوڵاتیانیش وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاردەهێنێت. عیساوی لەلێدوانێكدا روونیشیكردۆتەوە: كەپێویستە پێشڕەوی بەرەو ناوەندی شارەكە زۆر بە وردی ئەنجام بدرێت و وتیشی: هێزە ئەمنیەكان لەمیحوەری باكووری شارەكەوە پێشڕەوی بەرچاویان كردووە و رێگاكانی گەیشتنی كۆمەكیان بەداعش لە فەلوجە و ناوەندی رومادی بڕیوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە