کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسایشی نیویۆرك گومانلێكراوێك دەستگیردەكات

.

09:19 PM - 29/07/2015

هێزە ئەمنییەكانی نیویۆرك گومانلێكراوێك بە تۆمەتی پەیوەندی بە تیرۆریستانی داعش دەستگیر دەكەن. ویلیام هۆچڵ نوێنەری ناوچەی خۆرئاوای شاری نیویۆرك لەلێدوانێكدا رایگەیاند: هێزە ئەمنییەكان كەسێكی تەمەن 44 ساڵیان بەناوی عەرەفات ناجی بەتۆمەتی پەیوەندی بە تیرۆریستانی داعشەوە دەستگیركردووە, ئەو بەرپرسە ئەمریكییە ئاماژەی بەوەشكردووە: كە تۆمەتبارەكە هەوڵیداوە چەندین كەس بكاتە ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعش و رەوانەی سوریا و عیراقیان بكات و هەروەها بەنیازبووە لە ڕێگەی توركیاوە هاوكاری دارای و كەلوپەل بۆ تیرۆرستان دابین بكات, هۆچڵ ئاماژەی بەوەشداوە: كە تۆمەتبارەكە لە ساڵی 2012 و 2014 دا سەردانی سوریای كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە