کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆردومانكردنی بارەگاكانی پەكەكە سیاسەتی شاراوەو ئاڵۆزی توركیای ئاشكراكردووە

.

09:15 PM - 29/07/2015

تیلمان تسویلچ سەرۆكی رێكخراوی كۆمەڵەی داكۆكی لەگەلانی هەڕەشەلێكراو لەنامەیەكدا داوا لەحكومەتی ئەڵمانیا دەكات هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بەتایبەتی لەڕێی ناتۆوە رێگەنەدا توركیا شەڕ لەدژی كورد هەڵگیرسێنێ و هەوڵەكان بۆ شەڕكردن بەرامبەر بەكورد سەربگرێ. راشیگەیاندووە: فڕۆكەو تۆپە دوورهاوێژەكانی توركیا، كردەوەیەكی هاوشێوەی بەرنامەی داعش ئەنجام دەدەن، ئەو كارەش پشتگیریكردنی ئەو توندڕەوانەیە تا بەو شێوەیە بتوانێ لەڕكابەرەكانی بدات. سەرۆكی كۆمەڵەی داكۆكی لەگەلانی هەڕەشەلێكراو پێیوایە هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر بنكە و بارەگای كوردەكان لە هەرێمی كوردستان و سوریا سیاسەتی شاراوە و ئاڵۆزی توركیای ئاشكراكرد،ئەردۆگان لەپێش جیهادییەكانەوە بەیەكسانی بەرامبەر بەهاوڵاتیانی ئێزدی و مەسیحی و ئەرمەن و كوردو كەمایەتیە ئاینیەكانی تر وەستاوە، كەچی پارێزگاری و پشتگیریشی لێدەكرێ. ئاماژە بەوەشداوە: لەهەینی رابردووەوە توركیا لەرۆژئاوای سوریا و رۆژهەڵاتی كۆبانێ لەیەپەگەی داوە، لەهەرێمی كوردستانیش بۆتە هۆی برینداربوونی چەندین كەس و فڕۆكە و تۆپە قورسەكانی توركیا خەڵكی مەدەنی دەكەنە ئامانج، ئەمەش ئاماژەیەكی دیارە بۆ ئاشكرابوونی ئەو سیاسەتە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە